ک.م.م.ک:
شەممە یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتە لە هەورامان، تەقەیان لە دوو کۆڵبەر بەناوەکانی سەباح.م ٤٣ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی هەڵووژانی سەربە مەریوان و کەنعان تەباسیدە خەڵکی مەریوان کرد و هەردوو کەسیان بریندار کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران ئێوارەی شەممە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی تەتەی هەوارامان کرد کە برینداربوونی دوو کۆڵبەری ناوبراوی لێکەوتەوە.
شیاوی باسە کە، ئەم کۆڵبەرە بریندارکراوانە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان ڕاگوازراون.
ق.ش