ئازادی شەیدا سابری لە زیندانی یاسووج

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، خاتوو شەیدا سابری هاوڵاتی دانیشتووی یاسووج لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ساڵی پار بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازراوە.

شیاوی باسو ناوبراو ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ١٩ی ڕەزبەری هەمان ساڵ لە زیندان ئازاد کرابوو.

جێی سەرنجە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *