ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی هەڵیانکوتایە سەرماڵی دوکتۆر یاسر ڕەحمانی ڕاد، دەستبەسەریان کرد و ماڵەکەیان پشکنی و موبایلی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان برد.
شیاوی باسە کە دوکتۆر یاسر ڕەحمانی ڕاد سەرماوەزی ساڵی پار لەگەڵ دوو دوکتۆری دیکە کەلە شارەکانی خوڕەماوا و تارانەوە سەردانی مەهابادیان کردبوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەموو کەلووپەلی پزیشکی و یارمەتییەکانی کە پێی هەبووە لەلایەن هێزی قەزاییەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش