دوکاندارێکی خەڵکی قوروە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارمان سۆڵتانیان”، خاوەن و بەڕێوەبەری فرۆشگای کەرەستەی کارەبایی “فانوس” لە شەقامی ڕەئوفی، لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا دەستبەسەر کرا بوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *