سەقز؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەڕەوتی ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی لوقمان بێداری ٣٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە نەخۆشخانەی سەقز و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *