ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئازاد ئەمینی ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنی هیوای زانست و ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژیانی سەوزی سەقز لە پەیوەندییەکی کورتی تێلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی، هەواڵی ڕاگواستنی خۆی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە سنە کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە لەمافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش ڕێگریان لە ئازادی کاتی ناوبراو بەدانانی بارمتە کردووە.
ق.ش