ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، شەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو برا بە ناوەکانی “کەریم قوبادی” و “ڕەحمان قوبادی” خەڵکی گوندی دەرەتفێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر گوندی دەرەتفێ و بە شێوەی نامرۆڤانە و توندووتیژی ئەو هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕەحیم قوبادی چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوانە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەست دا نییە.
ع – ر