بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕێگەی وت وێژ لە گەڵ بەختیار ئیبراهیمزادە پەنابەر لە وڵاتی ڕۆمانی بە دەستی هێناوە، مەترسی دیپۆرت کردنەوەی ناو براو لە گەڵ هاوژینەکەی لە لایەن ئەو وڵاتەوە لە ئارادایە.
«بەختیار ئیبراهیمزادە چوار ڕۆژە لە زیندان ئازاد کراوە»
بەپێی وتەی ئیبراهیمزادە، ساڵی ۲۰۱۵ ناوبراو لەگەڵ هاوژینەکەی و ۷۰ کەسی تر بە کەشتی لە تورکییەوە ڕەوانەی ئیتالیا دەکرێن بەڵام دوای چوار شەووڕۆژ سەرگەردانی لە ئاوەکاندا لە وڵاتی ڕۆمانی سەردەردێنن.
لەدوای ئەوەی بەزۆر و لێدان پەنجەمۆری ئەو وڵاتەیان پێدەکرێت و لە بەختی خراپی ئەو پەنابەرە کەسێکی تریش کە کورد بوە ناوی سیانیی ئەویش ڕێک وەک بەختیار بوە و ئەو دەتوانێ لە گەڵ هەشت کەسی تر لە ڕۆمانی دەرباز ببێت و لە دەستی پۆلیس هەڵبێت.
بەختیار تاوانی ئەو کەسەی دەخرێتە ئەستۆ کە گوایە بنەماڵەکەی کە هەشت کەس بوە لە سنوور پەڕاندۆتەوە ئەڵبەت ئەم بەزمە لە دوای ئەوە بوە کە ناوبراو و هاوژینەکەی لەدوای دەرکەوتنیان لە وڵاتی ڕۆمانی، دوای ماوەێیکی زۆر پەنجە مۆرەکەی ڕۆمانییان لە ۆڵاتی نۆروێژ دەردەکەوێت کە مەبەستی دەخوازی پەنابەریان لە وڵاتە هەبوە.
دیسان لە نۆروێژەوە ڕەوانەی ڕۆمانی دەکرێتەوە و بە ماوەی ٧٥ روژ دەخرێتە زیندانەوە لە ژێر گوشاری ڕۆحی پۆلیسی ئەووڵاتەدا داوی لێدەکرێت کە دان بەو تاوانانەدا بنێت کە ئەنجامی کە پۆلیس بۆ دیاری کردبوون.
بەڵام بە شاهیدی بەرپرپرسی یەکێک لەو کەمپەکانەی کە لە سەرتادا بەختیار هاوژینەکەی تێدا بوە، ئەو بەرپرسە دان بەوەدا دەنێت کە بەختیار ئیبراهیم زادە و هاوژینەکەی نەک هەر یاسای ئەو وڵاتەیان نەشکاندوە بەڵکوو یارمەتی پۆلیسشیان داوە و تەنانەت وێنەی و پۆستاڵی قەدردانی پۆلیسیش لەم پەنابەرە بو بە بەڵگەێیکی تر تاوەکو پارێزەری بەختیار بتوانێ تۆمەتی وەپاڵ خراوی پۆلیسی ڕۆمانی لەسەر ئەم پەنابەرە لابەرێت و لە زیندان ئازاد بکرێت.
بەو حاڵەشەوە بۆ ٦۰ ڕۆژ ناوبراو دەبێت هەرڕۆژە بڕواتە دایرەی پۆلیس و واژۆ بدات و هەڕەشەی ئەوەشی لێکراو چونکە ئێوە ئوپوزسیونی ئێرانن و ئەێمەش نێوانمان لە گەڵ ئێران خۆشە کەوا بوو ئێوە و حیزبەکانیشتان وەک ترۆریست دەناسین و وەرتان ناگرین و ڕادەستی ئێرانیشتان دەکەینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای پشتگیری خۆی بە پشت بەستن بە کونواسیونی مافی پەناخوازی، حەقی هەر مرۆڤێکەو وڵاتی خانە خۆێ پێویستە لە سەری یاسا پەیڕەوی نێو نەتەوەیی و م جیهانی پەیڕەو بکات و هاوکات داخوازی خۆشمان لە گشت ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کانه کە بەپشتگیری و هاودەنگی خۆیان بخەنە یەک و لەمپەرێک ساز بکەن کە چیتر پەنابەران و پەناخوازان نەبنە قوربانی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی حکومەتەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان