ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری KMMK: پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ڕەزا ئەندیشە و ئەشکان فەهیم ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە هەڵیان کوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتیانە و دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکانییان.
شیاوی باسە کە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
شیاوی باسە کە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.
ق.ش


