ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هاووڵاتییەکیان بە ناسنامەی ئارمان سۆهرابی لە دیواندەڕە دەستبەسەر و گواستوویانتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییەی ئاماژەی پێکراوە، مامۆستا بووە و هیچ فەرمانی دەستبەسەرکردنی دەرنەچووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و تۆمەتی بەرامبەر ئەم مامۆستایە لەبەردەست نییە.
ک.ح