ڕفاندنی هاوڵاتیەک لە قوروە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هێرشێکی لە ناکاو دا بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە شاری قوروە، بە ناوی “مێهران کووهی”یان دەستبەسەر کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مێهران کۆهی خوێندکاری ماستەر(کارشناسی ارشد )، لە کاتژمێری یەکی بەرەبەیانی ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو دا هێزێکی ١٥ کەسی لە هێزە سەرکوتکەرەکانی بەناوی ئەمنییەتی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی ناوبراو لە شەقامی سەید جەمالدینی شاری قوروە، ناوبراویان دەستبەسەر کردو گواستیانەوە بۆ گرتنگەی شەهرامفەر لە شاری سنە.

تا ساتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەست دانییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *