سنه؛ هاووڵاتییەک بە ناوی سەباح سالحی بە شێوەیەک دڕندانە دەستبەسەر کرا


 
ک.م.م.ک:

چوارشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ۳۲ ساڵ بە ناوی سەباح ساڵحی خەڵکی حەسەن ئاوای سەر بە سنە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی ئێرانەوە لە دوکانەکەی خۆی بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کرا.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *