بە هۆی بۆمبارانکردنی کەمپی پەنابەرانی سیاسی لە لایان حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان ٢ کەس شەهید و هێندێکیش بریندار بوونە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ یەکسانە بە ٦ی ڕەزبەری ساڵی ۲۷۲۲ـی کوردی، و لە چوارەمین ڕۆژی بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئۆردووگای پەنابەرانی سیاسی کورد لە ناوچەی کۆیە لە هەرێمی کوردستان دا دایە بر ڕەهێڵەی مووشەکی دوور هاوێژ. کە بە گوێرەی میدیا نافەرمی کان دوو هاووڵاتیی ژن بە ناوەکانی”هاجەر زەڕگە و مەرزیە(….)”گیانی خۆیان لە دەست داوە و ٩ منداڵیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، حکوومەتی ئێران هێڕشی مووشەکی بۆ سەر قوتابخانەیەکی ناو کەمپەکە ئەنجام داوە کە منداڵانی پەنابەرەکان لە وێدا بوونە و وانەیان خوێندوە. کەمپی ناوبراو سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ئەندامانی ئەو حیزبە لەوێدا دەژین.

لە لایەکی ترەوە و لە بەردەوامی بۆمبارانەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، ئۆردوگاکانی حیزبە کوردییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دەوروبەری شاری سلێمانیە، و حیزبی پارتی ئازادی(پاک) لە نیزێکی شاری هەولێر و مەقەرەکانی حیزبی حەیاتی ئازادی کوردستان(پەژاک)یش کرانە ئامانجی هێرشی پەهپادی خۆتەقێنەری(ئینتیحاری ) کۆماری ئیسلامی کە تا ئێستا لە بڕی زیانەکانی گیانی زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ئۆردووگای پەنابەرانی سیاسی، کە ئەم ئۆردووگایانە لە ژێر
چاوەدێری رێکخراوی جیهانی UN دا بەڕێوە دەچن. هەر بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و دەوڵەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە بە زووترین کات وەجواب بێن و ئەم هێرش و پەلامارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە زووترین شێوەی گوونجاو ئیدانەی بکەن و حکوومەتی ئێران لە بەردەوامی هێرشەکان بوەستێنن.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *