دانشتنی دادگایی کردن گۆڵاڵە وەتەن دوست بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، دانشتنی دادگاییکردنی گۆڵاڵە وەتەندوست، پارێزەر و چالاکوانی مافی ژنان لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنە بەڕێوەچوو.

شایانی باسه که ناوبراو بە پڕوپاگەندا دژ بە سیستم لە ڕێگەی تۆرەکۆمەلایەتییەکان،
پێکهێنان و ئەندامبوون لە کۆماڵەی “ژیوانو” بۆ هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و
ئەندامبوون له گروپه ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەت تۆمەتبار کراوه.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئەم هاووڵاتییە، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتی ۱۱ی رەزبەری تا ۲۷ ئەو مانگە دەستبەسەر کراوە و پاشان بە دابینکردنی بارمتەی ۱ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *