ک.م.م.ک:
ئەمڕۆ ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ٣ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەعبانی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران.
لەدوای بانگهێشتیان ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئتلاعاتی ئەم شارە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەڕەشەیان لێکراوە کە ئەگەر بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن، مامەڵەی توندیان لەگەڵ دەکرێت.
٢٥ی خەرمانان بناغەکانی ڕژێمی ڕیسواکراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هێندە هەژاندووە کە لە مێژووییترین ڕۆژانی سەرلێشێواویدایە.
ک.ح


