ئومید قەدیمی بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە گواسترایەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ۱٦ی خەرمانانی بساڵی ٢٧٢٣ی کوردی ئومێد قەدیمی تەمەن ۳۲ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، لەکاتی چوون بۆ کارکردن لە یەکێک لە شەقامەکانی دیواندەڕە بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

به پێی ڕاپۆرتەکان، برای ناوبراو فوئاد قەدیمی، یەکێک له قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی پاش دەستبەسەربوونی بۆ لێپرسینەوه بۆ بەندیخانەی شارامفەری حکوومەت لە سنە گواسترایەوه .

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ناوبراو، تەنیا یەک پەیوەندی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ دایک و باوکی هەبووە و ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بکەوێت.

پێویستە بگوترێ تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراوە دەست نەکەوتووە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *