نازیلا مەعرووفیان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا

ک.م.م.ک

شەممە ١٨ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری تاران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین لە تاران ئازاد کرا.

شایانی باسە کە نازیلا مەعرووفیان، لە ڕێکەوتی ٨ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئازار و لێدان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو.
نازیلا مەعروفیان لە تۆمارێک دەنگیدا لە زیندانی ئێڤین ڕایگەیاندبوو کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بواری سێکسیەوە ئازار دراوە و هەراسان کراوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەم ڕۆژنامەنۆۆسە لەلایان دادگای ئینقلابی ئێران لە تاران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕژێم،
سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و قەرەبووکردنەوەی 15 ملیۆن تمەن بەسەردا سەپێنراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *