سەرپۆلی زەهاب؛ کوشتنی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ساڵی٢٧٢٣ کوردی، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی «مەهیا نادری »کچی میر عەلی، لە لایەن لوقمان نادری ئامۆزاکەیەوە بە چەکی ڕاوکردن کوژراوە.

سه ڕچاوه یه ک باس له وه ده کات، ماهیا په یوه ندی سۆزداری له گه ڵ کوڕێکدا هه بووه و باوکی دوای ئه وه ی زانیویه تی داوای کوشتنی کچه که ی له لوقمان کردووه .
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: باوکی مەهیا دوای ئەوەی کچەکەی لەلایەن لوقمانەوە کوژراوە، خۆی وەک بکوژ بە پۆلیس ناساندووە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *