دێلوڕان؛ دەستبەسەری هونەرمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەندێک بەناونیشانی وەتەندووستی ٣٦ساڵ تەمەن خەڵکی شاری پلەزەڕین سەربە شاری دێلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *