ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، نازیلا مەعرووفیان ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران، پاش ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی لە لایەن سیستمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ١ ساڵ زیندان و غەرامەکردنی ١٥ میلیۆن تۆمان مەحکووم کراوە.
پێویستە بگوترێ هەر لە سەرەتای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییەوە تا ئێستا چوار جار و بە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەر لەو بوارە دا ناوبراو لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو بڕیارەی کە لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە دەرچووە، دەستی دایە مانگرتن لە هەموو جۆرە خواردنێک کرد.
ع – ر