ک.م.م.ک:
پووریا جەواهێری هاوڵاتی ٣٠ ساڵ تەمەن، خەڵکی کامێران و کرێکاری شارەوانی کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، پاش بانگهێشتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و ئەوپەڕی ئەشکەنجە و لێدانی لێدراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازراوە و ئەگەری ئێعدامی ناوبراو لە ئارادایە.
بەگوێرەی هەواڵە، حەسەن جەواهێری باوکی پووریا لە دیمانەیەکی تێلەفوونیدا لەگەڵ ڕادیۆ فەردا کوتی: دۆسیەی پووریا لە لقی یەکی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕێژیمی ئێران لە کامێرانە و ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بەناوی سابیر ئازەربار بەتەقەی چەکی ساچمەیی، بە محاربە مەحکووم و ئەگەری ئێعدامی لەسەرە.
حەسەن جەواهێری کوتی: بەڵگەی زۆر بەدەستەوەیە کە کوڕەکەی لە ڕۆژی ڕووداوەکە، وەکوو کرێکاری شارەوانی سەرقاڵی قیرەتاو لە گوندێک بەناوی تیلەکۆ بووە و هەرگزیش بەشداری خۆپیشاندانەکانی نەکردووە.بەڵام بەپێی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجەی گراندا و هەڕەشەی سازکردنەوەی سناریۆی تەقەکردن بە چەکەوەی لێکرابوو لە لایەن ئیتلاعاتی سپاـ وە، سەبارەت بە ڕووداوی کوژرانی بەسیجییەکە، هەنووکە پووریا جەواهێری بە ئێعدام مەحکووم و جێبەجێکردنی حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراوە.
حەسەن جەواهێری سەبارەت بە کوڕەکەی کووتی: تا دوو مانگ لە دەستبەسەری کوڕەکەی، تەنیا دووجار لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی کورتماوەی تێلەفوونی هەبووە و خارێکیش باسی شکانی پەراسوویەکی کردووە لەژێر ئەشکەنجەدا.
پووریا جەواهێری لە کاتی دەستبەسەری و تا دەرچوونی حوکمی محاربەــیش لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە و تەنانەت دانیشتنی دادگایی کردن بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەیشی بەڕێوە نەچووە.
ق.ش