مەریوان؛ ئۆمێد فەلاحی بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزادرا

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان سزای سێ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر هاووڵاتییەکی تەمەن ۲۰ ساڵ بە ناوی ئۆمێد فەلاحی دا سەپاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سزاکە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیراوە
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۱ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ماوەیەکی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *