کامێران؛ لەیلا قەلوزی چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، لەیلا قەڵوزی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی کامێران و زیندانی سیاسی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە سنە.
شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەمە ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لەیلا قەلوزی و کوڕەکەی داثام دوای ئەوەی بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ، دەستبەسەر کران و دوای چوار ڕۆژ، گواسترایەنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ناوەندی چاکسازی(اصلاح و تربیت) لە سنه.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *