ک.م.م.ک:
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٧ ساڵ زیندانی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندان
بە پێی ئەو زانیارییانەی ڕادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کراوە یەکێک لە چالاکانی ئایینی خەڵکی پیرانشار بە ناوی حاسڵ ئازەرمیان کە پێشتر بۆ ماوەی ٦ مانگ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، بۆ تێپەڕاندنی سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ زیندان گوازرایەوە.
ناوبراو لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا دەستبەسەرکرابوو.
حاسڵ ئازەرمیان ، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری پیرانشار لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی ، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر و دواجار لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد
تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی پێداچوونەوە و لێپرسینەوەکانی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.
ک.ح