مامۆستایەکی خاوەن پیشینە و چالاکی پیشەیی ئاودانان بانگهێشتی دادگا کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستایەکی خاوەن پیشینەی قوتابخانە و چالاکی پیشەیی بەناونیشانی ئەحمەد عەلیزادە خەڵکی ئاودانان بەتۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و پێکهێنانی گرووپ بەمەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئێران کرا و بەپێی بانگهێشتنامەکە، پێویستە کە لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب ئامادە بکرێت.

جێی بیرهێنانەوەیە کە پێشووتر لێژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لەسەر سەرپێچییە ئیدارییەکان لە پەروەردەی گشتی پارێزگا، حوکمی داشکانی دوو گرووپ لە پێشینەی ناوبراویان پێڕاگەیەندووە و هەروەها خوازیاری خانەنشینی ناوبراو ببوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *