ک.م.م.ک:
بەگوێرەی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، خدر وەلەدی سەڕۆکی جڤاتی بۆکس و خەڵکی گوندی خۆرخور-ی سەر بە ماهیدەشت لە پارێزگای کرماشان هەوڵی خۆکوشتنی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەک لەوباڕەوە دەڵێت:” ئەو وەرزشوانە لە هۆڵێکی بۆکس دا لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر وەها، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خدر وەلەدی بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و دۆخی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە تووشی کێشەی دەروونی بووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
ع. س