هاونیشتمانییەک لە مەریوان دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەوی شەممە ٤ی خەرمانان، “خالید مێهرئاسا” خەڵکی گوندی “ڕوار” سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *