ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو “جۆتیار ئەشرەفزادە” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” بە سێ ساڵ زیندان و “مەهوەش تەوەسولی” هاوسەرەکەی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لە لایان سیستەمی دادوەری حکوومەتی ئێران بە دوو ساڵ زیندانی لە ماڵەوە بە کۆت و بەندی ئەلیکترۆنی مەحکووم کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت فشارەکانی لەسەر ئەو دادگایەی کە ئەو بڕیارەی داوە زیادکردووە بۆ زیادکردنی سزاکە و دەرکردنی سزای قورستر بەسەر ئەو ژن و مێردەدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مەهوەش تەوەسولی و جۆتیار ئەشرەفزادە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندان ئازاد کران.
ع – ر