جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٥ی خەرمانی ٢٧٢٣ی کوردی، وەفا خەرامانی خەڵکی گوندئ قەپڵانتوو سەربە شاری سەقز لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز ئێعدام کرا.

جێی سەرنجە ئەم هاوڵاتییە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگئ تەواوی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و حکوومەتی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *