ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، سێوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئه ندامی دەستەی به ڕێوه بەری کۆمەڵەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین، له لایهن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی حکوومهتی ئێران له شاری سنه (سنندج) بە تۆمەتی تێکدانی ڕێک و پێکی گشتیی بڕیاری ١ ساڵ زیندانی زۆرە ملی و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان و لێدانی٤٠ قامچی بۆ دیاری کرا، و ئەو بڕیارەی لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ئەمساڵدا پێ ڕاگەیەندراوە.
هه ڕوه ها لە دۆسیه یه کی دیکه به ڕامبه ڕ ئه م مامۆستای زمانی کوردی له لقی ١ی دادگای ئینقلابی حکوومەت به تۆمهتی پڕوپاگەندە دژ به دەسەڵاتی بۆ کراوەتەوە و دانیشتنی دادگای ناوبراو له ٦ی خەرمانانی داهاتوودا به ڕێوه دەچێت.
ئەم ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەری نۆژین لە ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و دوای نزیکەی هەفتەیەک لە ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.
ع – ر