کرماشان؛ ڕەزا ئولفەتی پاڵەوانی لەشجوانی دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

به پێی ڕاپۆرته کان، ڕۆژی سێشەممه ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزه کانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران له گەڕەکی نۆبەهار له کرماشان هه ڵیانکوتاوه ته سه ڕ ماڵی تایبەتی ڕەزا ئولفەتی پاڵەوانی له شجوانی دیسان دەستبه سەریان کردووه و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە .

پێویستە بگوترێ کە ڕەزا ئولفەتی گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری گیلانی غەربە سەر بە پارێزگای کرماشان، کە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر و دواجار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *