ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، سێشەممە۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی،
بەندکراوی سیاسی پێشوو پووریا سەعیدی، پاش لێدان و کۆتەک کاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاووڵاتییە، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەرکار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێدراوە و پاشان ڕفێندراوە.
ع. س