بانگهێشت و لێپرسینەوەی هاوڵاتییەک لە کامێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەم بەناوی حەمید سەبووری خەڵکی گوندی گازرخانی سەربە شاری کامێران لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و دواتر بە جنێو و سووکایەتی و بێڕێزییەوە لێپرسینەوەی لێکراو و هاوکات هەڕەشە و لێدانی زۆری بەرکەوت.

شیاوی باسە کە، حەمید سەبووری پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە ئازاد کراو چەندد کەسی دیکەی خەڵکی گوندی گازرخانی بەم شێوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و ئەشکەنجە کراون کە تاقمێکیان تەمەنیان خوار تەمەنی یاسایی بووە و بە منداڵ هەژمار دەکرێن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *