دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە تەورێز

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هاووڵاتییەک بە ناوی “هێمن محەممەدی” خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری تەورێز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لەو شارەدا گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی کەسی ئاماژەپێکراوەوە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *