بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ساڵ بەناونیشانی کارزان سەواری خەڵکی شاری دیواندەرە لەکاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەربە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و هەنووکە لە ناوەندێکی دەرمانی لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

شیاوی باسە، ئەمە دووهەمین جارە کە ئەم کۆڵبەرە لەماوەی ١٠ڕۆژی ڕابردوو بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار دەکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *