دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسۆی سەر بە شاری پیرانشار بە ناسنامەی “موعین شەریفیان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتیە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراوە.

لە کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەت پاڵخراوەکانی و شوێنی بەندکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *