ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناسنامەی “ئەمیر سەیدی” بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە خاوەنی قاوەخانەیە لە گەڕەکی باغ میکائیل لە مەهاباد و لە سەر سۆشیال میدیا دا چالاک بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع – ر


