سەقز؛ شەرمین حەبیبی هاوسەری گیانبەختكردوو فەریدوون مەحمودی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو له سەرچاوە ئاگادارە ناوخۆیەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، شەرمین حەبیبی لە بنەماڵە دادپەروەر خوازەکان لە سەقز،
ڕۆژی ڕابردوو هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەمنییەتی ئێران به مه به ستی دەستبەسەر کردنی شەرمین حه بیبی هه ڵیانکوتاوه ته سه ڕ ماڵی دایکی فەریدوون حەبیبی، به ڵام به هۆی نه بوونی شەرمین حه بیبی لە ماڵەکەی، هێزه ئه منییه کان نه یانتوانیوه دەستبەسەری بکه ن.

بە گوێرەی لێدوانی ئەم سەرچاوەیە، هێزە ئینتزامییەکان ڕایانگەیاندووە کە فەرمانی گرتن بۆ شەرمین بە هۆی پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و تێکدانی ڕای خەڵک دەرچووە و پێویستە ڕۆژی سێشەممە لە لقی ٢ی دادستانی گشتی و شۆڕشی حکوومەت لە سەقز ئامادە بێت، ئەورۆ سێشەممە پاش سەردانی کردنی شەرمین حەبیبی بۆ دادگای شۆرش و گشتی لە سەقز دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە فێریدوون مەحمودی هاوسەری شەرمین لە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا لە سەردەمی شۆڕشی ئازادی ژناندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *