ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، گەنجێکی کورد بەناونیشانی ڕەحمان شەمس خەڵکی گوندی کشمیش تەپەیسەربەشاری ماکۆ لە کاتی تێپەڕاندنی خولی زۆرەملێی سەربازی لە بنکەی سەربازی سنوورپارێزی حکوومەتی ئێران لە شاری قەسری شیرین بە چەکی حکوومەت کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم گەنجە لە دووهەمین مانگی خولی زۆرەملێی سەربازی بووە و لەلایەن بانسەری خۆیەوە بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە پشتەوە کوژراوە.
شیاوی باسە، دامەزراوە حکوومییەکان لە وڵامدانەوەی چۆنیەتی کوژرانی ئەم گەنجە کوردە و ئاشکرا کردنی بکوژەکە خۆیان بواردووە.
ق.ش
قەسری شیرین؛
کوژرانی سەربازێکی کورد لەلایەن سەروەکانییەوە بەچەکی حکوومی