دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە بیجاڕ

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زیبا قلیچخانی خەڵکی بیجاڕ خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، پاش سەردانی بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لە بیجاڕ دەستبەسەر و بۆ کانوونی چاکسازی و پەروەردەی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات لە فەزای مەجازی بەبۆنەی نووسینی کۆمێنتی ڕەخنەگرانە و دوابەدوای سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە بیجاڕ دەستبەسەر و بەدانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *