ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاوڵاتی گەنج بەناوەکانی هێدی عەبدولبەخت خەڵکی گوندی بێمزەڕەتە سەربە شاری شنۆ و نوجمەدی. عیسازادە خەڵکی گوندی شێخ عوسمان سەربە شاری شـــنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییانە نازانرێ.
ق.ش