ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵی کۆڵبەر بە ناوی ئەرسلان ڕەسووڵی خەڵکی گوندی پیشاسپ دەکەوێتە بەشی نێڵاسی شاری سەردەشت، لە ناوچە سنوورییەکانی هەنگەژاڵ سەر بە پارێزگای بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کۆڵبەرە فیشەکێکی ڕاستەوخۆ بەر سنگی کەوتووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانەیە.
ک.ح