ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحیم دانیالی خەڵکی ئاودانان سەربە ئیلام لەلایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی ئیدارەی پەروەردە و خوێندکاری پارێزگای ئیلام بەتۆمەتی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو و بەشداری لە گردبوونەوەکانی پیشەیی مامۆستایان بە ٣ مانگ دوورخستنەوە لە کار و ڕاگرتنی پلەبەندی مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕەوتی سەرهەڵدانی خەڵکی شاری ئاودانان دوو مامۆستای دیکە بەناوەکانی یەعقووب محەممەدی و ئەحمەد عەلیزادە بە تۆمەتی هاوشێوە بە داشکانی پلەبەندی ئیداری و هەروەها کەمکردنەوەی مووچە و یارمەتییەکان لە پەروەردە و فێرکاری مەحکووم کرابوون.
ق.ش