سلایدەر

گیانی پەنابەرانی سیاسیی نیشتەجێی تورکیا لە مەترسیدایە

ک.م.م.ک:

بپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی(٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زاینیی) دەوڵەتی تورکیا بەپێی ڕێکەوتتنێک کە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی واژۆی کردووە هەڵیکوتایە سەر کەمەکانی دیپۆڕتی( ترازبۆن، ئایدین و ئاغری) و بە زۆری چەک و لەناکاو ١٥٠پەنابەری ئێرانی( لە نەتەوە جیاجیاکانی ناو جوگرافیای سیاسیی ئێران) دەستبەسەر و لە سنووری شاری وان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی کردنەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زمانی یەکێک لە پەنابەرانی کوردی نیشتەجێی تورکیا کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بەشێک لەم پەنابەرانە پارێزەریان هەیە و بەشێکیشیان تەنانەت قەبوولی وڵاتی سێهەمیان هەیە و زۆربەشیان بەڵگەی دیپۆڕتیان واژۆ نەردووە و زۆربەشیان لەو کەسانە پێک هاتوون کە لە سەرهەڵدانەکانی ساڵی پار هەڵهاتوون یان بریندارن و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە خارەنداریەتیان خۆی بواردووە ڕاپێچی ئێرانیان کردوونەوە.

شیاوی باسە ناوبراو کوتی: هەنووکە پتر لە ٨٠ هەزار پەنابەری ئێرانی لە وڵاتی تورکیایە و لەوپەڕی ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین و مەترسی گیان و ژیانیان لەسەرە.

وەک دەزانرێ کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە لە وڵاتی تورکیا پەلاماری پەنابەران دەدات و زۆر کەسی ڕفاندووە یان تیرۆری کردوون و لەم کاتەیشدا هیچ ڕێکخراوێکی مافی مرۆیی پشتیوانیان لێناکات و یوئێنیش لە کاتێکدا پێشتر هێڵە تێلەفوونەکانی ئاوەڵا بوو و ئێستە هەمووی داخستووە و وڵامی هیچ ڕاگەیاندن و لایەنێک ناداتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ئیدانە کردنی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی وڵاتی تورکیا داوا لە هەموو لایەن و ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکات بەهانای ئەم پەنابەرانەوە بچن و لە مەترسی کۆماری ئیسلامی و مامەڵەکانی ئەو دوو وڵاتە ڕزگاریان بکەن.

ئەو ژمارە تێلەفوونە یوئێن کە پێشتر وڵامدەری ئەرک و کاری پەنابەران بوون و هەنووکە داخراون بەم شێوەیەن

4444868
ژمارەی ڕاوێژ و پێوەندی لەگەڵ ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ئازادکردنی ئەسرین محەمەدی بە دانانی بارمتە

Rahim Kholafai

خۆکوشتنی هاووڵاتییەک

Bilal Enferadi

دۆزینەوەی تەرمی بێ‌گیانی دوو ژنە گەنج لە سەلاس باوەجانی

Rahim Kholafai

Leave a Comment