ک.م.م.ک:
دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، سەربازێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی فەرزاد مەحمودی کوڕی ئەحمەد مەحموودی و شەهێن ئاڵتون کە لە هەنگی سنووری پیرانشار خەریکی سەربازیی زۆرەملی دەکرد، بە هۆکاری نادیار و گوشاری بەرپرسانی هەنگی سنووری پیرانشار، بە زۆرەملی گواسترایەوە بۆ هەنگی سنووری شنۆ(اشنویه) و لەوێ بە هۆکاری دەمەقاڵێ لە گەڵ بەرپرسەکەی لە هێڵی سنووری کێلەشینی شنۆیە بە ئەنقەست تەقەی لە سەری کرا و لە شوێنی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
پێویستە بگوترێ، دوای ئەوەی شەوانە تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، هەڕەشەیان لێکرا کە دەبێ هەر ئەمشەو بەبێ دەنگی بنێژرێت.
ع – ر