ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ناوەندی هەواڵەکانی KMMK، پێنجشەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، یاسر نوری، هاووڵاتیی تەمەن ۳۲ ساڵان-ی خەڵکی جوانڕۆ، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران لە مەیدان نەوتی کرماشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەو چالاکوانە ژینگەییەی کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۷ی گەلاوێژ بە شێوەیەکی توندوتیژانە لە ناو بازاری جوانڕۆ دەستبەسەرکرابوو و ماڵی باوکی پشکێندرا بوو، بێبەری خۆی لەو تۆمەتانە دەربڕی کە ل دژی تۆمارکرابوون.
شایانی باسە کە یاسر نوری یەکێک لە چالاکوانانی ژینگەیی بەناوبانگ لە جوانڕۆیە کە دوای دەستبەسەرکردنی، بنەماڵەکەی هەڕەشە لێکرا کە نابێت هەواڵی ڕفاندنی منداڵەکەیان بڵاو بکەنەوە.
ع. س