ک.م.م.ک.:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، عەلی گوڵمحەممەدی هاووڵاتیی خەڵکی شاری بوکان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوێزرا.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە لە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ٢٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا دوای دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تۆمانی لە زیندانی حکوومەتی شاری بوکان ئازاد کرابوو .
لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا مافی هەبوونی پارێزەر و سەردانی خێزانەکەی لێ زەوت کراوە.
دواجار لە مانگی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣دا لە لایەن دادگای تاوانەکانی حکوومەتی شاری بوکان بە تۆمەتی هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ئۆپیزیسیۆن، بە ٣٢ مانگ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا.
ک.ح