ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “ئالان ئەردەشیری” تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی مەریوان، لە ماڵە تایبەتیەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتیە بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع- ر


