ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژن و مێردێکی پزیشک بە ناوی دکتۆر “مەهتاب جەمشیدیراد” و هاوژینەکەی دکتۆر “نیما قەیتولی” بە هۆکارێکی نادیار بە خواردنی حەبی برینج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو باسی لەوە کرد کە دکتۆر مێهتاب جەمشیدیراد دووگیان بووە و هەفتەیەک پێش منداڵبوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پزیشکەکان توانیویانە بە تەندروستییەکی تەواوەوە کۆرپەکە لە دایکەکە جیابکەنەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوکتور مەهتاب جەمشیدیراد پزیشکی منداڵان لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا و هاوژینەکەی دوکتور نیما قەیتولی پسپۆڕی دەروونی لە نەخۆشخانەی خومەینی کاریان کردووە.
ع – ر