دەستبەسەری محەممەد چۆکەل نیگارکێش و هونەرمەندی دانیشتووی ورمێ

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەند و نیگارکێش بەناونیشانی محەممەد چۆکەل خەڵکی گوندی داش دوورگە سەربە شاری نەغەدە و بەڕێوەبەری گالێری چۆکەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *